بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە دەڤەری بارزان کچێکێک ئاگری تێبەر دەرێت ودەسووتێت.
بە گوتەی کەسە نزیکەکانی ئەو کچە، ئەو کردەوە دژە مرۆڤیە لە کاتێک روو دەدات کە کچێک بەناوی (پ . ن . ع ) لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٤ لە لایەن ھاوڕێکەی بەناوی ( ڕ .س ) کە لە زانکۆ پێکەوە خوێندکار بوون دەیانەوێت ھاوسەرگیری بکەن، پاش ئەوەی ئەو کوڕە چەندین جار دەچێتە خوازبێنی ئەو کچە لەلایەن باوکی ڕەتدەکریتەوە، دوای ئەوەی ١٤ی ئەم مانگە دۆاین جار کوڕەکە دەچێتە خوازبێنی خۆشەویستەکەی جارێکی تر لە لایەن باوکی ڕەتدەکرێتەوە. دوایی کۆتایی هاتنی خوازبێنییەکە ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەوێتەوە ودەبێت بەهۆی سوتانی ئەوکچە لەگەڵ برایەکی بچووکی.
هەموو نیشانەکان باس لە وە دەکەن کەلەلایەن باوکیەوە ئەو ڕووداوە هاتۆتە ئاراوە، برای کچەکە لەمێدیاکان دەڵێت کە کچە خۆی بێنزینی بەسەرخۆیدا کردووە وخۆی سوتاندووە،پولیس دەڵێت ماڵەکە ئاگری تێبەربووە وسووتاوە بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی پەڕلەمانی عێراق ئەڵێت : شیمانەی ئەوە دەکرێ باوکی سووتاندبێتی. حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەبۆخۆی بەرهەمهێنەری ئەوچەشنە کلتوورەیە ونەیویستووە وهەوڵی بۆنەداوە وەها کلتوورێکی قیزەون بسڕێتەوە وهەنووکەیش بەڕووماڵکردنی لەڕێی مێدیاکانەوە هەوڵ دەدات ڕووداوەکە پەردە پۆش بکات وغەدرێکی دیکە ودرێژەدان بەکلتووری دژە ژن وەکوو خۆی بمێنێتەوە.
دواتر کچەکە بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە ٢٢ی ئەم مانگە کە دەکاتە ڕۆژی ٥ شەممەی ڕابردوو، گیانی لەدەستدا. ھەر بە گوتەی کەسە نزیکەکانی ئەو ماڵباتە، وێڕای گیانلەدەستدانی کچەکە ئێستا برایەکیشی بە سەختی بریندار بووە .
کۆمەڵێک لە خەلک و چالاکانی مەدەنی باشووری کوردستان کە لە ناویان دا پارڵمانتاریش هەیە، داوای بەدواداچوونی جدیان بۆ ئەو کەیسە کردوە و داوایی دادکایەکی عادڵانە بۆ بکەرانی ئەو کردەوەیە دژە مرۆڤیە دەکەن، بە شێوەیەک کە بەلارێدا نەچێت و دادگا بتوانێت بە رۆڵی کرداری خۆی مەرهەمێک بۆ ژان و ئازارەکانی ژنان لەو بەشەی کوردستان بێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان