حەسەن ڕۆحانی: کورد و بەلوچەکان و تورکەمەنەکان کەسی شیاو تان نییە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوخۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی یەکشەمە21ی سەرماوەز لە کۆڕی بەشێکی زۆر لە خوێندکاران سەربە باوەڕدارانی ئەهلی سوننە گوتی :حکومەتەکەی ئێمە بە پێ و بنەمای شیاو بوون پۆست وبەرپرسایەتی دیاری دەکات.

لەبەشێکیتڕ لە وتەکانیدا ڕۆحانی دەڵێت :دەپرسن دەڵێن بۆچی بەرپرسانی حکوومەتی و پارێزگارەکان لە خەڵکی ناوچەی خۆیانەوە دای نانێن مەبەست (بەلوچستان ، تورکمەن سەحرا ، کوردستان ) و هەردەم کەسانێک هەڵدەبژێردرێت کەخەڵکی ئەو ناوچانە نین ، ئەوانەی ئەوە دەڵێن دەیانەوێت دووبەرەکی بنێنەوە .

لەو پەیوەندیە دا ” حەسەن ئەمینی بەرپرسی حوجرەی علوم دینی بەناو ئیمام بوخاری و یەکێک لە مەلا خۆشناوەکان لە شاری سنە ، لە نامەێکدا بۆ حەسەن  ڕۆحانی دەنوسێت :جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی کاتی هەڵبژاردن بە باوەڕدارانی مەزهەبی سوننە و کەمایەتیە نەتەوەییەکان و پەیوەندی دانی بە شیاو بوونەوە بێڕێزیکی ئاشکرایە بە وان و بە گشت سونەمەزهەبەکان و نەتەوەکانیتری ناو خۆی ئێران دەزانین.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران  لە کەتێکدا ئەم قسانەی کردوەکە “جاڕنامەی مافی هاووڵاتی “لە لایەن ڕۆحانییەوە ٥ ڕۆژە بڵاو کراوەتەوە ، کەبەشێکی گرینگ  لەو جاڕنامەیە باسی مافی هاووڵاتیان و بەرپرسایەتی حکوومی دەکات .

سیستمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە خۆی بەشێکە لە دونیای ئیسلام دەیهەوێت لە گەڵ باوەڕدارانی سوننە مەزهەب دا کەبە هاو ئایینی خۆیانیان دەزانێت، ئاوا هەڵسوکەوتی هەڵاوردنانە دەکات و هەڵاواردنی حکوومی پەیڕەو دەکات و لە گەڵ مەزهەب و ئایینە نائیسلامیەکاندا وەکوو ئاشووری ، بەهایی ، زەردەشتی ،کەلیمی و یارییەکان بە شێوەگەلی جۆربەجۆر زۆر زیاتر پەراوێز دەخرێن ، بۆ نمونە لە سەرەتای ساڵی خوێندنی ئەمساڵەوە لە کرماشان بۆ تاکە موعەلمی باوەڕداری ئاینی یاری ، لە لایە وەزاتی پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامییەوە لە کرماشان هەر بە تاوانی ئەوەی” یاری ” بووە لە کار دەرکرا.

پێویستە باس بکرێت کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای ۳٨ ساڵ تەمەن تاوەکو ئێستا هیچ کوردێک بە جێگری سەرۆک کۆمار یان وەزیری یەکێک لە وەزارەتەکان ، یان پارێزگار یان خود پۆستێکی پلەبەرزی سەربازی و لەشکری و یان دادوەری  ئیتلاعاتی و زانکۆیی دانەنراوە ، ئەمە لە کاتێکدایە کە یەکێک لە بەڵێنیەکانی حەسەن ڕۆحانی بۆ کەمە نەتوەییەکانی ناوخۆی ئێران ئەوە بوو کە گشت هاووڵاتیانی خۆجەیی لەپۆست و پلە حکومییەکاندا دەبێت کار بکەن و بەر پرسایەتیان هەبێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان