ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥ کوردی، وەهاب محەمەدپوور، هاووڵاتیی شاری پیرانشار بەبێ فەرمانی دادگا لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، ژمارەی دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دواییە لە پیرانشار گەیشتە سێ کەس. پێشتر ڕەئوف فەرۆخی و ڕەحیم ڕەحمانی بەشێوەیەکی هاوشێوە دەستبەسەر کران و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
شایانی باسە وەهاب محەممەدپوور یەکێک بوو لە دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا ئەشکەنجە درا.
E.Sh


