بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان “ئوزجان خودایی کوران”کوڕی حاتەم، نیوەشەوی شەوی ڕابردوو ۲ی بەفرانبار ۱۳۹٥ لە لایەن هێزەسەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ناوچەی ماکۆ کوژراوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ئوزجانی ۱٦ ساڵان خەڵکی گوندی کوران سەربە پارێزگای ورمێ و ناوچەی سۆماوبرادۆستە کە بە هۆی هەژاری و دەستکورتی بنەماڵەکەی بە کاری کۆڵبەری سەرقاڵە بوە و لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت ؛ماوەێیک پێش حاتەم باوکی ئوزون مردوە و ئەم تازە لاوە کاسبکار و بژێوی بنەماڵەکەی بە کاری پڕ مەترسی کوڵبەری بەڕێوە دەبرد.
بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱٦ بەم لاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ٤۰ کاسبکار گیانیان لەدەست داوە و ۳۰ کەس بریندار و ۱۲ کەس لە چۆم و ڕوبارەکاندا ئاو بردوونی یان بوون بە ژێر ڕنوە بەفرەوە یان بەفرەلێسکە هەڵی گرتوون و ملی شکاندوون .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان