ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، هێزی قەزایی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە حوکمی ئێعدامی سامان خیارە زیندانی سیاسی کورد خەڵکی سنەی، سەرلە بەیانی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵگری فەرمی میزان سەر بە هێزی قەزایی، تۆمەتەکانی ئەم زیندانییە بریتین لە محاربە، ئەندامەتی لە گرووپە تەکفیری و تیرۆریستییەکان، ئەنجامی پەلاماری چەکداری و گەڵاڵەداڕشتن و ڕێوەبەری لە تیرۆری مامۆستا شێخولئیسلام لە سنە ڕاگەیەندراوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێبەندانی ٢٧٠٩ی کوردی، دەسبەسەر و چەندد مانگ دواتر لە لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبولقاسم سەڵەواتی بە ئێعدام مەحکووم کرا.
حوکمی ئێعدامی سامان محەممەدی خیارە لە قۆناغی پێداچوونەوە لەلایەن دیوانی باڵای وڵات پووصەڵ و بۆ ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری داشکابوو، بەم حاڵەوە بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی گوشارە ئەمنییەکان و بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی نوێ، هێزی قەزایی جارێکیتر حوکمی ئێعدامی ناوبراوی دەرکرد.
ق.ش


