ک.م.م.ک:
سێ شەمە یەکەمی ڕەزبەری ۲۷۲۵ـی کوردی، هاوڵاتییەک بەناو کاروان ئەڵماسی ۲٨ساڵە و خەڵکی پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە دەڤەری پاوە، کەوتە بەر دەسڕێژی فیشەکی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەسەخەی بریندرا بوو.
بە پێی گوتە سەرچاوە ناخۆییەکانی دەڤەرەکە، هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران بە بێ ڕاگەاندنی پێشوەختە، گروپێک لەو هاوڵاتییەنەی سەرقاڵی کۆڵبەری بوون دەدەنە بەر دەسڕێژی فیشەک و لەکۆتاییدا کاروان ئەڵماسی پشت و قۆڵی بەرفیشەکی چەکی شەڕ دەکەوێت و بە خەستی بریندار دەبێت.
م.ە


