شنۆ؛ هاوڵاتییەک بە شێوەی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ۳۰ خەرمانانی ۲۷۲۵ کوردیــ هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناو ڕەسووڵ ئاسن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە هێرش کرایە سەری و دوای دەستبەسەر کردن بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە پێی بەدواداچوونەکان، لە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراوەتەپاڵی، زانییاریەک بەدەستەوە نییە.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *