کوژرانی کچێکی کورد لە تاران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، کچێکی کورد بەناونیشانی نگار یەگانه ١٩ساڵ تەمەن و خەڵکی پیرانشار و نیشتەجێی تاران لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو کەسە پەلاماری نگار دەدەن تا موبایلەکەی دەستی کە ئایفۆن بووە بدزن و نگاریش بەرنگاریان دەبێتەوە، هەر بۆیە موبایلەکەی دەدزن و ئاگری تێبەردەدەن و دەردەچن.

شیاوی باسە کە نگار بۆ ماوەی حەوتوویەک لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای تاران لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدا بووە بەڵام بەهۆی خەستی برینەکەیەوە گیان بەخێ دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *