ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، مامۆستا سەعید قارەمانی بەناوی خوازراوی ڕەنجاو، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە سنە، هەنووکە بەشێوەی زیندانی کراو لە ماڵەکەیدا ڕاگیراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لێکردووە و ناچاریان کردووە بەڵێن بدات کە لە ساڵوەگەری گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە هیچ ڕێوڕەسمێکدا ئامادە نەبێت.
سەعید قارەمانی لە کەسایەتییە ناسراوە ئاینیی ــ کەلتوورییەکانی کوردستانە کە پێشووتریش مێژینەی گوشار و سنووردارکردنی چالاکییەکانی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە هەیە.
ق.ش


