جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی خەڵکی ئیلام

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی مەجید حسەینی خەڵکی ئیلام کە ٦ساڵ بەڕێ بەتۆمەتی پەیوەندیدار بەمادە هۆشبەرەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

لەلایەکی ترەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ئەمساڵ حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراوی دیکەی خەڵکی ئیلام بەناوەکانی ئەحمەد حەقی و مەجید سلێمانی هەر دوو ٢٧ساڵ تەمەن و لە دوو مەلەفی جیاواز بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست کە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرابوو، جێبەجێ کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *