بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەکرەم ڕەمەزانی بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرواری ۲۷ی سەرماوەز بریندار کرابوو ،ئەوڕۆ سێ شەممۆ ۳۰ی سەرماوەز لەنەخۆشخانەی تاڵەقانی گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە کەناوبراو بەرلە گیان لەدەشت دانی لەچۆنیەتی برینداربوونی خۆی دواوە کەبەنیشانەی تەسلیم بوون دەستی هەڵهێناوە،بەڵام هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەودای کەمترلە دەمەترەوە بەبێ گوێ دان بە دەست هەڵهێنانی ئەو دەسڕێژیان لەسەر کردووە وبە دوو فیشەک برینداریان کردووە.
ئەکڕەم ڕەمەزانی ۳۷ساڵ تەمەن کوڕی ڕەحمان خەڵکی گوندی سەلاسی باوەجانی(شێخ سلەیی)کەسەرقاڵی پیشەی کۆڵبەری بوو کەڕۆژی ۲۷ی سەرماوەز چەندد دەبە گازۆڵی هەڵگرتبوو کەوتە بەرتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ناچەیە کەپاشان لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بەهۆی خوێن لەبەرچوونی زۆرەوە گوازرایەوە بۆنەخۆشخانە .
بەپشتبەستن بە ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەساڵدا لەسەرەتای ۲۰۱۶ تابەئێستە ۳۹کاسبکار وکۆڵبەری کورد بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەست داوە،۲۹کەس بریندار و۱۱کەسیش لەڕووبارەکان یان لەبوون بەژێر هەرەسی بەفر وسەهۆڵبەندان وگیانیان لەدەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان