ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریKMMK، ڕۆستەم باقری چالاکی سیاسی خەڵکی کۆیەشت، لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتگەلی پروپاگاندا دژی دەسەڵات و سووکایەتی بە ڕێبەری بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپاوە دەسبەسەر و پاش تێپەڕینی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا ڕاگوازرا.
پاش تێپەڕینی پتر لە دوو مانگ دەسبەسرری، هێشتا ناوبراو لە ژێر گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان لە مافی ئازادی کاتی بەدانانی بارمتە بێبەری کراوە.
ق.ش


