ک.م.م.ک:
ڕۆژی دوو شەممە ٣ خەرمانان ٢٧٢٥ی کوردی ، ڕەفێق مستەفایی ، هاوڵاتی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی مەریوان ، لە دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە دەستبەسەر بوون ، بە بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی ڕژیم لە شاری مەریوان ئازاد کرا.
ئەم هاوڵاتییە لە ١٠ گەلاوێژی ئیمساڵ بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر کرا بوو. لە دوای تێپەڕبوونی ئەم کاتە، هێشتا هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری دەستبەسەر بوون و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.
ف.ن


