کرماشان؛ گردبوونەوەی خانەنشینان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢٥ی کوردی، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی دەوڵەت، ئاسایشی کۆمەڵایەتی، پەیوەندییەکان و سندوقەکانی دیکەی خانەنشینی لە بەردەم سندوقی خانەنشینی کرماشان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

خۆپیشاندەرانی گردبوونەوەکە داوای باشترکردنی بارودۆخی ژیان و زیادکردنی مووچە و کۆتاییهێنان بە فشارە ئابوورییەکان و لە هەمان کاتدا ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانیان کرد.

ئەم بزووتنەوەیە دەریخست کە خانەنشینان نەک هەر لە بەرامبەر هەژاری و هەڵاواردنی ئابووریدا بێدەنگ نابن، بەڵکو هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ بەندکراوانی سیاسیدا نیشانداوە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *