ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو حوکمەی کلە لایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ئیلام دەرکراوە، کیانووش چراغی خەڵکی شاری دێلوڕان بە کێشانی ١٣مانگ زیندانی تەعزیری و ٤٠ زەبری قامچی مەحکووم کرا.
لە حوکمەکەدا هاتووە کە ناوبراو بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ساڵێک و مانگێک زیندانی تەعزیری و ١٦ڕۆژ زیندان بەتۆمەتی سووکایەتی بە ڕایەداران لەکاتی ئەنجامی ئەرکەکانیان بە ٤٠زەبری قامچی مەحکووم کراوە.
ق.ش


