ک.م.م.ک.:
بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، ئەمین کەریمی، هونەرمەند و شانۆکاری خەڵکی ورمێ، پاش تەواو بوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیمی ئێران لە شاری ورمێ گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هونەرمەندە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا ڕێگەی پێنەدراوە لەگەڵ بنەماڵەکەی چاو پێکەوتنی هەبیت و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرا.
ئەم هاووڵاتییە کە یەکێکە لە دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕشی ژن ، ژیان، ئازادی، لە ١٠ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی لە کاتی گەڕانەوەی لە تورکیا لە تێرمیناڵی سنووریی (سەرو ورمێ) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
شایەنی باسە کە هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەر کردن و تۆمەتەکانی ئەم هونەرمەندە بڵاو نەکراوەتەوە.
ف.ن


