ئیلام؛ خۆکوشتنی هاووڵاتییەک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

ک.م.م.ک.:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی یەک شەممە ١٢ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، یونس سۆهەیل بەیگی، بەندکراوی خەڵکی حەوت کانی سەر بە ناوچەی ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، یونس سۆهەیل بەیگی پێشتر بە تاوانی ئەنجامدانی تاوانی گشتی دەستبەسەر و حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو و لە بەندیخانەی ئیلام حوکمەکەی بەسەر دەبرد.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *