ک.م.م.ک.:
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، بەهرام میک، تەمەن ٣٥ ساڵ دانیشتووی گوندی میک، ناحیەی سەرشیو سەر بە شاری سەقەز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ڕژیمی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی ناوچەی نەنور سەر بە شاری بانە بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی سەر سنووری ڕژیمی ئیران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە هاوڵاتییەکە کردووە. بەھرام میک بەھۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری سەقز گوازراوەتەوە و چاودێری پزیشکی وەردەگرێت.
ف.ن


