گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی وەدەرنراوی پیترۆکیمیایی ئەرغەوان گوسرەر لە بەرانبەر پارێزگاری ئیلام

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٦ی گەلاوێژی٢٧٢٥ی کوردی، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بریکار(پیمانکا)ی وەردەرنراوی کومپانیای پیترۆکیمیایی ئەرغەوان گوستەر لە بەرانبەر بینای پارێزگاری ئیلام گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندانیان بەڕێوە برد.
ئەم کرێکارانە لەڕێی وتنەوەی درووشمەگەلێک، بەرانبەر بە بێکاری کوتووپڕ و پێشێلکردنی مافی پیشەیی و یاسایی خۆیان ناڕەزاییان نیشاندا.

بەپێی کوتەی ناڕازیان، پاش وەدەرنان، هیچ چەشنە وڵامێکی دیار لەلایەن خاوەنکار یان بەرپرسانی پەیوەندیدار سەبارەت بە دۆخی کار و مووچە پاشەکەوتەکانیان نەدراوەتەوە.

هەندێ لە کرێکاران کوتیان: کە چەنددین مانگ بەبێ مووچە کاریان کردووە و هەنووکەیش بەبای وەدیهاتنی داواکارییەکانیان وەدەرنراون.

ئەم گردبوونەوەیە بێ بێ تێهەڵچوون بووە، بەڵام بەرپرسانی پارێزگاکە گرنگیان پێ نەداون و ناڕازیان خوازیاری لێکۆڵینەوەی خێرا بەرانبەر بە دۆخیان و گەڕانەوەیان بۆسەر کارەکانیان یان وەرگرتنی هەموو پاشەکەوتەکەیان.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هیچ چەشنە وڵامدانەوەیەکی فەرمی لەلایەن کومپانیای هەرغەوان گوستەر یان پارێزگاری ئیلامەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *