ک.م.م.ک.:
ڕۆژی هەینی ٣ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، حەمید مورادی، ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی “شنەی نەوژین کوردستان” کە ڕۆژی پێشوو لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی ئاگر لە بەرزاییەکانی چیای ئاویەر لە شاری سنە تووشی سووتانێکی سەخت بوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە، لە درێژەی ئاگرکەوتنەوە بە ئەنقەست و بەردەوامەکانی دارستان و لەوەڕگاکانی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، حەوت چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بریندار بوون و بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی ئەو شارە گوازرانەوە.
ف.ن


