سنە؛ دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ کامەران ساختمانگەر

ک.م.م.ک:

پاش چەندد مانگ دەسبەسەری، لێپرسینەەە و بەڕێوەبردنی دانیشتنی جۆراجۆری دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران، حوکمی کۆتایی کامەران ساختمانگەر چالاکی کرێکاری و مەدەنی دەرکرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە کە پێشتر دژایەتی ئاشکرای خۆی بەرانبەر بە سزای ئێعدام ڕاگەیاندبوو، هەنووکە بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری و غەرامەی ٣٠ ملوێن تمەن مەحکووم کراوە.

ئەم حوکمە بەشێوەی زارەکی و لە هەبوونی خۆی لە لقی لێکۆڵینەوە پێی ڕاگەیەنراوە و هێشتا دیار نییە کە کاربەدەستانی قەزایی بەپێی کام تۆمەتی دیارکراو ئەم سزایان سەپاندووە.

کامەران ساختمانگەر کە لە سەرەتای ڕەوتی دەسبەسەری، تۆمەتەکانی ڕەت کردبوویەوە لە دژکردەوە بەدرەکردنی حوکمەکە ڕایگەیاند:
هیچ تاوانێکم نەکردووە و گەر جارێکیتریش دەسبەسەر بکرێم هەروا بە ڕوونی دەڵێم # ناـ بۆـ ئێعدام.
لە بەرگری لە هەڵوێستەکانم لە مافی ژیان و دژایەتی لە گەڵ سزای مردن پاشەکشێ ناکەم.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *