درێژەی ئاگر تێبەردان و سووتاندنی زرێبار

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لەدرێژەی ئاگر تێبەردانی دەستەنقەس لە قامیشەڵانی دەوروبەری گۆلاوی زرێباری مەریوان ، ژیانی ئەم گۆلاوەی پتر لە هەموو کاتێک تووشی مەترسی لە ناوچوون کردوە و کێشەی بۆ  ئێکۆسیستەم و بوونەوەرانی ئەم گۆلاوە هێناوەتە ئاراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەم گۆلاوە بە هۆی زیاتر لە ئەندازەی ستاندارد ئاو لێ هەڵگرتن ، پاک و خاوێن نەکردنەوەی (لایە روبی) ، زیاد بوونی و ڕژانی فازڵاوی ۱۷ گوند و چەند گەڕەکێکی شاری مەریوان ، و هەڵکەندنی بیر ئاوگەلێکی نا یاسایی، ئەم کێشەو مەترسیەیان بۆ سەر  ژیانی ئەم گۆلاوەی، ئاوی شیرینەیان چەند قات کردوە. و ئێستاش بە ئاگر تێبەردان لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە ، ئەم گۆلاوە بەرەو قەیرانێکی نویی لە چەشنی گۆلی ورمێ دەبات .

شارۆمەندێکی مەریوانی کە لە دەڤەری ئەم گۆلاوە ژیان دەکات بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەڵێت: دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گەڵاڵەگەلێکی زۆری بۆ وویشک کردنی زرێبار ئامادە کردوە ، بۆ نموونە ، ساز کردنی پاڵاوگە لە نێزیکی  زرێبار کە لە گەڵ ناڕەزایی و دژایەتی خەڵکدا ڕووبەڕو بویەوە. و لەم چوارچێوەیەدا  بە شێوازی جۆراوجۆر بۆ وێران کردن و سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بە سەر ئەم گۆلاوەدا و کە مەبەستی سەرەکی دەوڵەت ئەوەیە کە بتوانێت پڕۆژەکانی خۆی بباتە بواری جێبەجێ کردنەوەوە.

زرێبار ئێکۆسیستەمێکی داخراوی هەیە کە لەوەڕگە و دارستانە ڕازاوەکانی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە لایەن کەسانی نەناسیاوە ئاگر دەدریەن و گیان لەبەران و ئیکۆسیستەمی بەم شێوەیە وێران دەکرێت .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان