مەهاباد؛ دەستبەسەر کردنی دوو هاوڵاتی لە شوێنی کار کردنیان

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان ، ڕۆژی هەینی ٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٥ی کوردی دوو هاوڵاتی خەلکی مەهاباد بە ناوەکانی هەژار ئەسەد پوور و کەیوان ئاشتاب لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییانە بە بێ هیچ بەلگەیکی یاسایی و لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە و لە شوێنی کار کردنیان ڕووی داوە.

هەژار ئەسەدپوور ٢٧ ساڵە و کارمەندی کۆمەڵەی مانگی سوور لە وێستگەی هاوکاری ناو ڕێگای دارلەک مەهاباد ، و کەیوان ئاشتاب ٢٩ ساڵە و کارمەندی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی مەهاباد، هەر دوو هاوڵاتی لە شوێنی کار کردنی خۆیان دەستبەسەر کراون.

هەتا داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگرتن و هەر وەها تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *