نەغەدە؛ دەسبەسەری ٦ هاوڵاتی کورد بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە ڕۆژانی سێ و پێنجی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ٦ هاوڵاتی کوردی خەڵکی نەغەدەیان دەسبەسەر کرد.

ناونیشانی دەسبەسەرکراوان: ئەمین باشووکی، کاوە قادری، ڕەحمان خاڵخاڵی، فەرهاد کەریمی( فەرهاد کانادا)، سامان کاکەمەمی و سامان سەیدمەحموودیان

بەپێی هەواڵەکە، کەلووپەلی تایبەتی ئەم هاوڵاتیانە وەکوو موبایل و لۆپتۆپ دەستیبەسەردا گیراوە و بنەماڵەکانیشیان هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووسی منداڵەکانیان نییە.

ئەم دەسبەسەریان بەشێک لە شەپۆلی نوێی سەرکوت لە کوردستانە کە هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی بەرکەوتنە سیاسیی و ئەمنییەکان لەو وڵاتە دێنە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *