ک.م.م.ک:
بە پێی سەرچاوە ناوخۆیەکانەوە ، فواد عەلیخانی ، هاوڵاتی تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی کرماشان ، لە بەندینخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گیانی لە دەستدا.
بە پێی ئەم زانیارییانە ، فواد عەلیخانی ڕۆژی یەک شەممە ١ پوشپەڕ ٢٧٢٥ ی کوردی لە دوای دەستبەسەر کردنی لە یەکێک لە خاڵە پشکنینەکانی ئەمنیەتی و ڕاگوازتنەوەی بۆ بەندیخانە بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانی لە دەستدا.
دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی ڕووی داوە و بە وتەی بنەماڵەکەی هیچ بانگهێشتنامەی فەرمی بۆی دەرنەچووە.
وردەکاری زیاتر لە بارەی ئەم دۆسیەوە بڵاو دەکرێتەوە.
ف.ن


