بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەدکەس لە کرێکارانی دەستبەکار لە بەنداوی سەمیرە لە پارێزگای ئیلام ۱۱مانگە موچەیان وەرنەگرتوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە بەنداوی سەمیرە لە ناوچەی هێندمین سەربەناوچەی بەدرەیە لە پارێزگای ئیلامدایە کە بە پێی زانیارییەکان ئامانج لەو بەنداوە بەرهەمهێنانی کارەبایە و لە ساڵی ۱۳۷۲ بەم لاوە دەستی بەکار کردوە و دوای چەن جار وەگەڕ خستن لە کاتە جیاجیاکاندا ، لەدواییدا لە ئەمساڵدا چوە گەڕی بەرهەمهێنانەوە.
کرێکارانی ئەم پڕۆژە ئاوەدانییە دەڵێن:بە هۆی نەبوونی دۆخی ناڕونی ژمێریاری بۆ گرێبەستەکان و پەیمانکارەکان لە لایەن حکومەتەوە ، بۆ ساڵێک دەچێت چاوەڕێی کرانەوەی گرێ کوێرەی بەشی ماڵی بەنداو و وێستگەی وزەی سەمیرەین بۆ وەرگرتنی موچەکانی خۆمان .
یەکێک لەو کرێکارانە لەو پەیوەندییەدا گوتویەتی بۆ پێداویستی بژیوی بنەماڵەکانمان ناچار بووین وام و قەرزی زۆر لە بانگەکان وەرگرین کە توانای گەڕانەوەی قستی مانگانەکانیشمان نییە ، و قایمقامی بەدرە و دایرەی کار و بونیادە پەیوەندیدارەکان دەبێت لەو بوارەدا لێبڕاوانە مشورمان بخۆن .
پێویستە وەبیری بێنینەوە کرێکارانی “کشت و سەنعەتی “مهابادیش لە دوای وەرنەگرتنی موچەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن .
کرێکاران بەشێکن لە چینی زەحمەتکێشی کۆمەڵگا لە بواری ڕەنج و تێکۆشان و لە بواری مادیشەوە بە موچەێیکی زۆر کەم تاکۆتایی مانگ خۆیان و بنەماڵەکانیان پێوەین دەژێنن .
لەو ساڵانەی دواییدا زۆریەک لە کرێکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە لە دایرە حکومی و پڕۆژەحکومییەکاندا دامەزراون زۆر بە گرانی و هەندێ جاریش موچەکانیان پێنەدراوە و ئەو سیاسەتی بە برسیکردنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەژار هێشتەنەوەیان بوە بە هۆی ئەوەی خەساری گەورە لە بواری کۆمەڵایەتیی و ئابورییەوە لە کرێکاران بدرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- کرێکارێکی ئیدارەی ئاو لەناڕەزایی دژبە ئیدارەی دابینکاری کۆمەڵایەتی ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا
- وڵاتی ڕۆمانی بڕیارێکی قورسی بۆ بەختیار ئیبراهیمزادە و ناهید فەرامەرزی دەرکردوە