نۆیەمین ڕۆژ لەگردبوونەوەی کرێکارانی کومپانیای (کشت وصنعت)ی مەهاباد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناوەندی پیشەیی، چاندن وپیشەی مەهاباد نۆڕۆژی ڕەبەقە بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە وەرنەگرتنی تەواوی مووچە وتایبەتمەندییەکانی،سەنەوات وکێشەکانی تەئمین،لەبەردەرکی ئەم ناوەندە پیشەییە کۆبوونەتەوە.

بەگووێرەی هەواڵەکە،دوابەدوای بەکردەیی نەبوونی بەڵێنەکانی خاوەنکارانی نوێی ئەوناوەندە،کرێکارانی ئەو کۆمپانیایە وئەندامانی پەیوەندیدار بەوانەوە بۆجارێکیتر ناڕەزاییەکانیان دەست پێ کرداوە.

کرێکارانی ناڕازی لەڕۆژی ۱۱ی سەرماوەز بەگردبوونەوە وهەڵدانی خێمە لەبەرانبەر درگای چوونەژوورەوەی ئەم کومپانیایە داواکاری پێدانی داواکارییەکانن.

جێگەی بیرهانینە پێشتر کارگێڕانی نوێ بەئامادەبوونی بەرپرسانی قایمقامییەتی وئیدارەی کار بەڵێنیان دابوو کە مووچە پاش کەوتووەکانیان تا ۳۰ڕەزبەر وپاشماوەکەیشی لەمانگی خەزڵوەر بدەن.بەپێچەوانەی چاوەڕوانی کرێکاران ودۆخی نالەباری کاروکەسابەتی ئەوان،هیچ چەشنە دەسپێشخەرییەکیان لەم بوارەدا بۆنەکراوە.بەتێپەڕینی پترلەحەوتوویەک لەدەستپێکردنەوەی ناڕەزایی کرێکارانی ناوەندی چاندن وپیشەی مەهاباد وکومپانییەکانی ژێر ڕکێفی ئەو ناوەندە ،تائەم چرکەساتە کەسێک وڵامدەری داواکاری ئەوان نەبووە.ئەو کرێکارانە دەڵێن لەم باروودۆخەدا توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی سەرەتایی بنەماڵەکانیان نییە وهەربۆیە پێویستە هەرچی خێراترە وڵامی داواکارییەکانیان بدرێتەوە.

ئەم کۆمپانیانیە نێزیک بە۲۰۰کرێکاری هەبوو کە گرووپێکیان لێ دەرکران وهەنووکە پترلە ۱۰۰کرێکار لەم چوار ناوەندە خەریکی کارن.

ئەو کرێکارانەی هەنووکە لەسەرکارن وئەوانەی وەدەریان ناون بەگشتی پترلە ٥۰۰میلیاردتمەن مووچە، تایبەتمەندییەکانی مووچە وسەنەواتیان لە دەستی ناوەندی چاندن وپیشەی مەهاباددایە وهەروەها پەڕاوگە(دفترچە)ی تەئمینیان نوێ نەکراوەتەوە.

هەرئەم کرێکارانە گەلاوێژ وخەرمانانی ئەوساڵ بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بە وەرنەگرتنی ۱٤مانگ مووچەی وەپاش کەوتووی خۆیان چەندد ڕۆژ لەبەرانبەر درگای چوونە ژوورەوەی ئەم ناوەندە خەیمەیان هەڵدا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان