فه‌یسه‌ڵ ساری یڵدز، نوێنه‌ری شاری شرنا‌خ له په‌رله‌مانی تورکیا نامه‌یه‌ک له‌سه‌ر بێسه‌روشوێن بوونی بریندارانی ژێره‌زمین بۆ رێکخراوەی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌نوسێ و هۆشیاریان ده‌کاته‌وه.
نامه‌که‌ی ساری یڵدز به‌سه‌رناوی (ژێرزه‌مینی وه‌حشه‌ت)، نوسراوه و تیایدا هاتووه: له‌مانگی کانوونی یه‌که‌مه‌وه تا ئێستا 80 که‌س له‌شاری جزیره له‌ژێرناوی(ئۆپه‌راسیۆنی تێکۆشان له‌دژی تیرۆر) شەهید بوون.
هاوکات به‌سه‌دان بریندار هه‌یه که ماوه‌ی 52 رۆژه له‌گه‌مارۆی هێزه سه‌ربازیه‌کانی تورکیادان و مۆڵه‌تی ده‌رمانکردنیان بۆ ناڕه‌خسێ.
ساری یڵدز، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه که ژماره‌یه‌ک له‌برینداره‌کان به‌هۆی رێگریه‌کانی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌خۆشخانه، ژیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌هیدبوون و ده‌ڵێ:”له‌کاتێکدا مانگی سوری نێوده‌وڵه‌تی و فیدراسیۆنی مانگی سور تا ئێستا وه‌ڵامیانیان نه‌داوه‌ته‌وه ئێمه داوا ده‌که‌ین به‌په‌له ئه‌نجومه‌نی باڵای مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی هاوکاری برینداران بکات”.
جێگای ئاماژه‌یه، وێنه‌یه‌کی نامه‌که‌ی ساری یڵدز بۆ ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و سه‌رۆکی گشت نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌نێردرێت.