نووسەری بابەت:کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،پەنابەری کورد موسا محەممەدی لەشوێنی ڕاگرتنی ئەو پەنابەرانەی کەبڕیارە لەو ووڵاتە وەدەریان نێن بەمەبەستی ناردنەوە بۆئێران لەڕۆژی ۲۹ی نۆڤەمبەر بەم لاوە تابەئێستە لەمانگرتن لەخواردندایە .ولەم فەترەیەشدا تەنیا جارێک لەلایەن بێهداری زیندانەوە پشکنینی پزیشکی بکراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە موسا محەممەدی لەدۆخێکی نالەباری جەستەییدایە وەروەها ئیدارەی کۆچبەرانی فینلاند تائەم چرکە ساتە ئامادە نەبووە بڕیاری دەرکردنەکەی بگۆڕێ.
موسا محەممەدی که چالاکێکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە،لەساڵی۲۰۰۹ پاش تێپەڕاندنی چەندد مانگ زیندانی لەبەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتۆمەتی چالاکی سیاسی دەسبەسەر کرابوو. توانی لەئێران خۆی دەرباز بکات وداوای پەنابەری سیاسی لەووڵاتی فینلاندبکات.بەڵام لەم ماوەیەدا ووڵاتی فینلاند ئێزنی گیرسانەوە وپەنابەری پێ نەداوە وچەنددحەوتووی ڕابردوو ئیزنی وەدەرنانی بۆ دەرکردووە. جێگەی باسە کە موسا محەممەدی لەماوەی مانەوەی خۆی لەووڵاتی فینلاند لەیەکێک لە کۆمێتەکانی حیزبە سیاسییەکانی کوردی چالاکی هەبووە.
وەدەرنانی پەنابەران وبەتایبەت پەنابەرانی سیاسی بەپێچەوانەی یاساکانی پەنابەری ڕێخراوی نێو نەتەوەیی،یەکیەتی ئەورووپا ویاسا ناوخۆییەکانی ووڵاتانی ئەورووپایە وبەپێچەوانەی تەواوی کۆنڤانسیۆنی ۱۹۵۱ی ژینۆ لەهەمبەر دۆخی پەنابەراندایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان