ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مافی مرۆڤ

بە پێی هەواڵی گەیشوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ئیمان شۆکری خەڵکی دێولان(دێگولان) کە بە تۆمەتی کوشتنی دەست ئەنقەز بە سێدارە سزا درابوو ، بە لێخۆش بوون و لێبردووی بنەماڵەی کوژراوەکە لە ڕۆژی ۱۳سەرماوەز لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
لە هەواڵەکەدا هاتوە کە ئیمان کوڕی ئەحمەد ۳۱ساڵان لە بەفرانباری ساڵی ۱۳۸۸بە تۆمەتی کوشتنی جەیرانێکیان لە شاری دێولان دەستبەسەر و لە ڕەزبەری ۱۳۹۱ لە لقی ۲ی دادگای گشتی(ئاسایی) بە لە سێدارەدان سزا درا بوو. کە ئەم بڕیارە لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرا بوویەوە.ڕۆژی شەممە ۱۳ی سەرماوەز بنەماڵەی کوژراوەکە بە ئامادە بوون لە دادگا بە بێ هیچ شەرت و مەرجێک لە ناووبراو دەبوورێن و ڕەزامەندی خۆیان بۆ ئازاد کردنی واژۆ دەکەن. بە پێی یاسایی سزایی(جزایی) کۆماری ئێسلامی لە بواری یاسایی کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە لە مەڕ بەشی عومومی(جنبەی عمومی جرم) تاوانەکەوە ، کەوت بەر بڕیاری دادگا.
یەکێک لە چالاکانی مەدەنی کە بۆ ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکان چالاکی دەکات . گوتی: لە چەند ساڵی ڕابردوودا شارۆمەندانی کوردستان بە هەوڵدان و پەڕوپاگەندەیەک کە بۆ بە دەست هێنانی لێبوردن و ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکان لە هەمبەر بکوژەکان کردویانە و بە پەیوەندی کردن بە بنەماڵەی کوژاوەکانەوە توانیویانە گیانی کەسانێکی زۆر لە هەڵواسین ڕزگار بکەن ، هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا گوتی لە مەڕ ئەم مژارە(پرسە) ئامارێک لە بەر دەستا نیە چونکو زۆر یەک لە بنەماڵەی کوژراوەکان بە بێ ئەوەی کەس لە گەڵیان پەیوەندی بگرێت ، لە تاوانبارەکە خۆش دەبن و لێدەبوورین.
هەواڵنێریەکانی ناوو خۆی ئێران لە مەڕ ئەم مژارە نوسیویانە کە لە ساڵی ۱۳۹۲ ڕێژەی ۳۷٥ کەس و لە ساڵی ۱۳۹۳ ڕێژەی ۳۹٥کەس و لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵی هەتاویدا ۲٥۱کەس لە لایەن بنەماڵەی کوژراوەکانەوە ڕەزایەتیان پێدراوە و لیان خۆش بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان