ئازادی کاتی کامەران ساختمانگیر چالاکوانی کرێکاری بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی سێ شەممە ٢١ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی کامەران ساختمانگیر لە چالاکوانانی کرێکاری شاری سنە لە دوای تێپەر بوونی پێنج حەوتوو دەسبەر بوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعالات لە شاری سنە ئازاد کرا.

ئەم شارومەندە ڕۆژی ١٧ ڕێبەندانی ئیمساڵ بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکان دەسبەسەر کرا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *