بە پێی هەواڵی گەێشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان ڕۆژژی چوار شەممە ۱۰ی سەرماوەز لە چارەنوس و شوێنی ڕاگرتنی سالار سۆفی هیچ هەواڵ و زانیاریک وەدەست نەکەووتوە.
لە هەوواڵەکدا هاتوە کە حەوتووی ڕابردوو سالار سۆفی لە لایەن دادگای ئاسایی (گشتی-عمومی) کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری دیواندەرە بانگهێشت دەکریت کە ڕۆژی چوار شەممە سالار دەچێتە دادگای گشتی دیواندەرە.هەر وەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە هەر ئەو کاتە دەڕواتە ناوو دادگاوە هێزە ئنتزامیەکان بە بێ ڕێزی و سووکایەتی و لێدان ناووبراو دەستبەسەر دەکەن و دەیگوێزنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە کە سالار ماوەیەکی پێش لە گەڵ کەسێکی (مامور) هێزە ئنتزامیەکان بە شەڕ دێت و بانگهێشت کردنی پەیوەندی بە ئەو شەڕەوە بوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە چەند حەوتووی ڕابردوودا هێزە ئیتلاعاتی و ئەمیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاوو لە شارۆمەندانی ڕۆژهەڵات بە تایبەت گەنجان دەستبەسەر دەکەن و ڕەوانەی شوێنگەلی نادیار دەکرێن ، کە ئەمە بوە بە هۆی درووس بوونی ترس و دڵەڕاوکێ لە کۆمەڵگادا و پەریشانیەکی زۆری بۆ بنەماڵاکان درووس کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


