هەرسین؛ بانگهێشت کردنی عەبدوڵا ڕەزایی چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی نیردراو بۆ ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان (KMMK) ڕۆژی چووار شەممە ١٥ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی بە پێی ئاگادارییەکی گشتی و ئینقلابی ڕژیمی ئیران لە شاری هەرسین عەبدوڵا ڕەزایی چالاکوانی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجۆمەنی مامۆستایان بانگهێشتی ئەم دەسەڵاتە قەزاییە کرا.

شیاوی باسە کە ئەم شارومەندە پێشتر بە هۆی چالاکی سەندیکا کانیەوە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *