دەستبەسەر کردنی خویندکارێکی کورد لە بۆکان

خویندکارێکی کورد ۲٤ساڵان لە لایەن وەزارەتی ئێتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئیران لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ هەژار مام عەزیزی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازیتەوە.

هەژار مام عەزیزی خویندکاری زانکۆی ورمێ و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناووبڕاو دەر نەکەوتوە. دەوتریت لە چەند حەوتوی ڕابردوودا ئەم خویندکارە بە سەفەرێکی یاسایی(بە بەڵگەوە-پاسپۆرت) بۆ چەند ڕۆژێک دەچێتە باشوری کوردستان و پاش گەڕانەوە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان