ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە (KMMK)،ڕۆژی سێ شەممە ٧ی ڕشەمێ ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، «پووریا بەراتی» یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی دێ دەشت(دهدشت)، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕژیمی ئێران ئازاد کرا.
پووریا بەراتی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە پێنجەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکانی دێ دەشت لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ زیندانی ڕێژیم لە شاری دێ دەشت گوازرایەوە.
ب.س


