كۆمسیۆنی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: له ساڵی 2015 وه پشێڵکاری گەورە له باكووری كوردستان رووی داوە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆمیسیۆنی ئەوروپا رخنەی تورکیا دەکات و باسی پێشێڵکاری گەورەی دژە مرۆڤی دەکات کە حکومەتی تورکیا لە باکوری کوردستان ئەنجامی داون. هەر وەها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش ده‌بێژێ له‌زیندانه‌كانی توركیا زیندانیكراوان ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
نیلس موزنێكس، كۆمسیاری مافی مرۆڤی ئه‌وروپا، ڕایگه‌یاند: ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له باكوری كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه، نایاساییه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ملیۆنێك و 600 هه‌زار كه‌س دروست كردوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 355 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون. داواش له توركیا ده‌كات، به‌پێی پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه بكات.
بە پێی هەواڵێک کە ناوەندی هەواڵی KNN بڵاوی کردۆتەوە، كۆمسیاری مافی مرۆڤی ئه‌وروپا دەبێژێ : پێشبینی پێشێلكاریی گه‌وره‌ی مافی مرۆڤ له توركیا هه‌یه و له‌مانگی ئابی ساڵی 2015 وه تا ئێستا، به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له باكووری كوردستان به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، نیلس مهزلهر، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ پرسی ئه‌شكه‌نجه‌دان، دوای سه‌ردانی زیندانه‌كانی ئه‌نكه‌ره و ئاماد و ئیسته‌نبوڵ ڕایگه‌یاند: بوونی باری نائاسایی، مایه‌ی دڵگرانییه و وتیشی: ته‌واوی زیندانه‌كان پڕن و لهزیندانهكانیش ئه‌شكه‌نجه هه‌یه.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە حکومەتی تورکیا دوایی دەست پێکردنەوەی شەر دژی گەلی کوردستان و کۆتایی هێنان بە پرۆسەی ئاشتی کە گەلی کوردستان دەستپێشخەری بوو، بە شێوازێکی دژە مرۆڤانە هێرشەکانی دژی گەلی کورد دەست پێکردەوە . تا ئێستا بە سەدان کەسی سڤیل بریتی لە مناڵان، بەساڵاچووان، گەنجان و … بوونەتە قوربانی و گیانیان لەدەست داوە.
هاوکات پارڵمانتاران، چالاکانی سیاسی، رۆژنامەنوسانی کورد دەسبەسەر کراون و رەوانەی گرتوخانەکان کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان