ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان (KMMK) سزای سێدارەی ئەفشین ئەمیری لە ١٤ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردئ لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوا کرماشان جێبەجێ کرا.
ئەفشین ئەمیری خەڵکی گۆندی گۆڵستان سەر بە شاری کرماشان نزیکەی ٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەسبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
شایەنی باسە کە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە لایەن دەزگای قەزایی و میدیا ناوخۆییەکانی ڕژیمی ئیرانەوە لە سێدارەدانی ئەم شارومەندە ڕانەگەیندراوە.
ف.ن