کۆڵبەرێکی ۲۲ساڵ تەمەن بەگرانی بریندار بوو

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕێبازقادری کۆڵبەری ۲۲ساڵ تەمەن خەڵکی ناوچەی ئالانی سەردەشت کەوتە بەر هێرش ودەسڕێژی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وبەگرانی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە ڕێبازقادری ڕۆژی ۵شەممۆ ۱۱یسەرماوەز کاتێک لەگەڵ تاقمێک لەکۆڵبەرانی ناوچەکە سەرقاڵی کۆڵبەری بوو کرانە ئامانجی دەسڕێژی هێزە ئینتزامییەکان کەلەو نێوەدا ڕێباز بەگرانی بریندار بوووئەوانی دیکە توانیان لەشوێنەکە هەڵبێن.

هەروەها هاتووە کەڕێباز لەلایەن کۆڵبەرانی دیکەوە ڕاگوێزی نەخۆشخانەی سەردەشت کرا وهەنووکە لەونەخۆشخانەیە لەژێرچاوەدێری پزیشکی دایە.دوکتۆرەکانی ئەم نەخۆشخانەیە دۆخی ناوبراویان نەگونجاو ڕاگەیاندووە.

جێگەی بیرهانینە کەڕۆژی چوارشەممەۆیش گرووپێک لەکۆڵبەران کەوتنە بەرهێرش وتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدەورووبەری مەریوان کەبووبەهۆی کوژرانی کۆڵبەرێک وبرینداربوونی ۵کۆڵبەری دیکە کەدۆخی دوو کەسیان نالەبار وپڕ مەترسی ڕاگەیەندراوە.

کۆڵبەران لەکوردستان وەکوو کەسانێکی ڕەنجدەر وڕاستەقینە کەسەرقاڵی کەسابەت ودابینکردنی بژێوی ژیانیانن لەڕوانگەی خەڵکەوە شیاوی ڕێزوحورمەتن.نەبوونی زەینییەتی هاوبەش لەناوبەری گەلی کورد وکۆماری ئیسلامی ئێران هەڵقوڵاوی بەنرخبوون و وەپێشبوونی ڕوانگەی مرۆڤانە لەلای خەڵکی کوردەوە ودەسەڵاتی ڕوانگەی ئەمنی بەسەر ڕوانگەی کلتووری لەلایەن حکوومی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشارەکانی کوردستاندایە.

لەحاڵەتێکدا هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بەچکۆلەترین ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ قاچاخچیانی مادە هۆشبەرەکان ومەشرووبە ئەلکولییەکان دەیکەن،بەڵام بەبێ محاکمە وناساندنی تاوان ،کۆڵبەرەکان دەدەنە بەردەسڕێژو تەقەی ڕاستەوخۆ.

تەنانەت گەر کۆڵبەران بەتاوان بار بزانین هاوردەکردنی کەلووپەلی نایاسایی وەکوو تلەڤزیۆن یان کاڵایەکی هاوچەشنی ئەوە بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ونەک بەپێی چوارچێوەی ڕێساکانی مافی مرۆیی،نابێ مردن ببێتە خەڵاتیان،کەوابوو هاوسەنگی نێوان تاوان وسزا لەم بوارەدا لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتەواوی ئاشکرایە وبەشێک لەسیاسەتی هەڵاواردن ووسەرکوتگەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەربە گەلی کوردە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان