ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بۆ KMMK نێردراوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی جەلیل محەمەدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە ماڵەکەی خۆیدا لێیدراوە و دەستبەسەر کراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنیەکانی ئیران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکوانە کرێکارییە و بە توندی لێیانداوە و دەستبەسەریان کردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ئەو چالاکە کرێکارییە لەبەردەستدا نییە.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوای مانگرتنە سەرتاسەرییەکان لە کوردستان دەستبەسەر کراون لە زیادبووندایە.
ف.ن