بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ ڕاگواستنی چەو ولم لەکەنارەکانی ڕووباری زاپ لەتەنیشت گوندی “بلاو”سەربەشاری سەردەشت لەناوەڕاستەکانی خەزەڵوەری ئەوساڵ تەرمی کەسێکی نەناسیاو دۆزرایەوە.
تەرمی دۆزراوە کەتەنیا جل وئێسکەکانی مابویەوە وببوو بەژێر سەدان تەن چەو ولمەوە، بۆجێبەجێ کردنی قۆناغە یاساییەکان وپشکنینی پزیشکی پێویست بۆناسینەوەی ڕادەستی سەرچاوەگەلی یاسایی پێوەندیدار کرا.
پاش تێپەڕینی چەندد قۆناغی گرنگی پشکنین وتێستی DNAدەرکەوت کەتەرم تایبەت بەکەسێکە کەنێزیک بە۲۱ساڵ پێش لەوشوێنە دۆزرایەتەوە،کەلەو شوێنە بێ سەروشوێن بووە.
بەپێی کوتەی یەکێک لەخزمەکانی ، تەرمی دۆزراوە هی کەسێکە بەناوی”ئیبراهیم نەبی زادە”کە ۲۱ساڵی بەرێ بەمەبەستی ئیشی کۆڵبەری چبوو بۆ سنوور کەبەداخەوە بەهۆی هەڵچوونی ئاوی ڕووباری زاپ ناتوانی بپەڕێتەوە ولەکۆتاییدا نوقم دەبێ ودەخنکێ.
ناوبراو لەساڵی۱۳۷٤لەنێزیکی نەڵاس سەربەشاری سەردەشت خنکابوو کەپاش ئەو ڕووداوە بنەماڵەکەی هەموو ناوچەکە وتەنانەت بەشگەلێک لەخاکی باشووری کوردستانیان لەئاراستەی ڕووبارەکەدا بۆدۆزینەوەی تەرمەکە پشکنی کەهەموو هەوڵو وتەقەلایان لەو سەردەمە بێ دەرەنجام مابوویەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان