سەردەشت؛دەستبەسەرکردنی ٣ شارومەند لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک

ڕۆژی سێ شەممە ٢ ڕێبەندان ی ٢٧٢٤ هێزە ئەمنیەکانی ئیران بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ٣شارومەندیان بە ناوەکانی رەحیم عەلیزادە خەڵکی گۆندی (کۆربناو)و حەسەن حەسەن نژاد و مۆحەمەد ئەمین حەسەن نژاد باوک و کۆڕی خەڵکی گۆندی (سیسەر) یان دەستبەسەر کرد.

شایەنی باسە کە حەسەن و مۆحەمەد ئەمین حەسەن نژاد لە شاری (ڕەبەط) و رەحیم عەلیزادە لە شوێنی کار کردنی لە شاری سەردەشت دەستبەسەر کراون.

لە شوێنی دەستبەسەر بوون و هەر وەها ئیتهامەکانی ئەم سێ هاوڵاتییە هیچ زانیارییک لە بەر دەست دا نیە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *