جنێو و سووکایەتی بە دوو چالاکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی کرمان

پاش نیوەڕۆی ۸ی سەرماوەز هێزە ئەمنیەکانی بەندیخانەی کرمان هێرش دەکەنە سەر ژووری ئەفسانە بایەزیدی و هاجەر پیری و دەستدەگرن بە سەر کەلوپەلی تایبەتی ئەم دوو چالاکە سیاسیە کوردەدا.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە هێزە ئەمنیەکان بە جنێو و سووکایەتی بە ئەم دوو چالاکە کوردە دەستدەکەنە پشکنینی ژوورەکەیان و هەندێک پەڕتوک و دەسنوسی ناووبراوان بۆ نمونە  بیرەوەریەکانی ئەفسانە بایەزیدی زەووت دەکەن .کە لە گەڵ ناڕەزایەتی چالاکان ڕووبەڕوو دەبنەوە ، و هاجەر پیری بە دەنگی بەرز دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆڕ دەڵێتەوە کە هەر بەم هۆیەوە ناووبراو ڕەوانەی ژووری تاکە کەسی دەکرێت و تا بڵاوو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە دۆخی ناووبراو وەدەست نەکەوتوە.

ئەفسانە بایەزیدی لە کۆتای خەرمانانی ئەمساڵدا بە چوار ساڵ و نیو زیندان سزا دراوە و لە زیندانەوە بە ناردنی نامەیەک کە نامەی ناووبراو بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ گەیشت و بڵاو کراوەتەوە ، کە لە نامەکەدا باسی ڕەنج و دژوارییەکانی ناووبراو لە بەندیخانەدا نوسرابوو.

هاجەر پیری چالاکی سیاسی دیکەی کورد  ۳۳ساڵان و لە خەزەڵوەری ۱۳۸٦لە بەندیخانەی ناوەندی شاری کرمان ڕاگیراوە وتا ئێستا ئێزنی پشووی تەنانەت بۆ یەک ڕۆژ پێنەدراوە.ناووبراو هەر لەو ساڵەدا لە لایەن سیستەمی دادوەری( قەزایی )کۆماری ئیسلامی ئێران بە ۱۷ساڵ زیندان سزا دراوە.

تۆمەتگەلی ئەم دوو چالاکە سیاسیە کوردە ، هۆگری و ئەندام بوون لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی ناودێر کراوە .جێگای وەبیر هێنانەوەیە ئەم دوو چالاکە لە ژووری(بەندی) تاوان بارانی ئاساییدا لە گەڵ زیندانیانی مادە هۆشبەرەکان و تاوان بارانی مەترسیدار ڕادەگیریەن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان