بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی سێشەممۆ ۹ی سەرماوەز ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکامێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پترلە ۵کەسی لەهاوڵاتیانی کورد دەسبەسەر کردوگواستونیەوە بۆشوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی هەواڵەکە عەوبدوڵا پیشابادی کوڕی محەممەدعەلی خەڵکی گوندی زێویە،حەیدەر قوربانی کوڕی عەلی خەڵکی گوندی بزوش،نامدار قوربانی کوڕی جەعفەر خەڵکی گوندی بزوش،محەمەدسادقی کوڕی مەعرووف خەڵکی گوندی بزووش،حسێن ڕوحانی کوری قادر خەڵکی گوندی کاشتربەتۆمەتی هاودەستی لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردییەکان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکامێران دەسبەسەر وبۆشوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەهەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ڕاگەیاند کە ڕێژەی دەسبەسەرکراوان پترلەوەیە کەدەرکەوتوون.هەروەها کوتی کەبنەماڵەی ئەم کەسانە چەنددین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەکامێران وسنە کردووە وخوازیاری ڕوون بوونەوەی دۆخی مناڵان وهەروەها هاوژینەکانیان بوون،بەڵام ئەم بەدواداچونانە دەرەنجامێکی نەبووە وفەرماندەی سپای پاسداران لەکامێران لەڕێی تلەفونەوە هەڕەشەی لێکردوون کەتاپێتان ڕادەگەیەنین مافی سەردان بۆناوەندە ئەمنییەکانتان نییە کەجگە لەوە پاشهاتی ئەمنی لێدەکەوێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


