حکومەتی تورکیا هەوڵ و پلانی تیرۆری ساڵح موسلیمی هەبووە

حکومەتی تورکیا هەوڵ و پلانی تیرۆری ساڵح موسلیمی هەبووە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەوڵەتی تورکیا هەوڵی داوە و پلای دارشتوە کە ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە ئەوروپا تیرۆر بکات.

ئاژانسی هەواڵی فورات لەمبارەوە ئاماژە دەدات ، تیمە تایبەتیەکانی سەر بە دەزگای هەوڵگری میللی تورکیا ناسراو بە (میت) ئامادەکاری بۆ تیرۆرکردنی بەڕێوبەران و کەسایەتییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، لەو چوارچێوەیەدا لە چەند شارێکی ڕۆژئاوا و باکوری سوریا ژووری تایبەت و نهێنییان کردوەتەوە و لەلایەن ئەندامانی میتی تورکەوە بەڕێوەدەبرێن، خۆیان ئامادەکردووە بۆ تیرۆرکردنی ئەو کەسانەی ناوەکانیان لەلایەن ئەنقەرەوە دەستنیشان دەکرێت، بەڵام زۆربەی ئەو پیلانانەیان تا ئێستا پوچەڵ کراوەتەوە.

زانیاریەکان ئاماژە دەکەن کە لەو چوارچێوەدا، تورکیا هەوڵی تیرۆرکردنی ساڵح موسلم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی داوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەزگای هەوڵگری دوو وڵاتی ئەوروپایی ئاشکرایان کردووە، تورکیا پیلانەکەی بەتاڵ کردۆتەوە.

جێگایی ئاماژە حکومەتی تورکیا تا ئێستا جیا لەشەر و کردەوەی دژەمرۆڤیانە درحەق گەلی کوردستان، بەدەیان جالاکی سیاسی دیاری کوردی تیرۆر کردوە، تاهیر ئیلچی، سەکینە جانسز و هەڤاڵانی و… تەنیا چەند نمونەی نوێی تیرۆری دەوڵەتی حکومەتی تورکیان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان