ئەردۆغان شەڕ دژی پارتی دێمکراتیکی گەلانی دۆڕاندوە

ئەردۆغان  شەڕ دژی پارتی دێمکراتیکی گەلانی دۆڕاندوە
دوایین لێکوڵینەوە و ڕاپرسیە کان کەلەم دوایانەدا لە تورکیا ئەنجامدراوە ، شاهیدی ئەوە دەدەن کە پارتی دێمکراتیکی گەلان سەرەڕای دەستبەسەر بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕێبەران و ئەندامانی هێشتا لە پلەی سێهەمی پارتە بەهێزەکانی تورکیا دایە .
وێبسایتی شیکاری ئێن ئێن ئێس ڕۆژ (NNS ROJ) لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات ، بە پێی دەرئەنجامەکان کەلە ڕاپرسێیکی دامەزرواەی ئورئاسیا لە ڕۆژانی ۹تا ۱۷ نۆڤامبر ئەنجامی داوە پارتی داد و گەشە پێدان (ئەردۆغان)بە هەندێک زیاتر لە ٤٥ لە سەددا بەهێزترین حیزبەو پارتی کۆماری خوازی گەل بە ۳۰ لە سەد لە پلەی دووهەمدایە.
۱۱.۳٦ لە سەدی ئەو کەسانەی لەم ڕاپرسیەدا بەشدار بوون ڕایانگەیاندوە کە لە پارتی دێمکراتیکی گەلان پشتیوانی دەکەن . حیزبی بزوتنەوەی نەتەوەیی بە ڕێبەرایەتی دەوڵەت باخچەلی لە پلەی ئاخردایەو پلەی چوارەمە .
ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە لە بارودۆخێکدایە کە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردودا هەزاران کەس لە ئەندامان و لایەنگرانی ه.د.پ لە ژێر چاوەدێری سیستمی قەزاییدان و لانی کەم ٥ هەزار کەس لەو کەسانە دەستبەسەر کراون .
وبسایتی ئێن ئێن ئێس ڕۆژ لە درێژەی باسە کەدا دەڵێت :لەم ماوەدا لانی کەم ۷۰ سەرۆک شارەوانی ئەندامی پارتی دێمکراتیکی گەلان لە پلەی کارییەکەیان وەلانراون و زیاتر لە ٥۰ کەس لەوانە دەستبەسەر کراون.
جگە لە شارەوانیەکانی ئەندامی ئەم پارتە ۱۰ کەس لە نوێنەرانی ه د پ وەکو هاوسەرۆکانی ئەم پارتە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسکداخ دەستبەسەر کراون و بۆ گرتوخانەکانی ڕۆژئاوای تورکیا هەناردە کراون.
شایانی باسە کە لە یەکساڵی ڕابردوودا شەڕی نابەرانبەری حکومەتی تورکیا دژی نەتەوەی کورد لە باکوری وڵات ، جگە لە کوژرانی سەدان کەس لە خەڵکی مەدەنی زۆربەی شارەکان و گوندەکانی ئەم بەشەی کوردستان کراون بەوێرانە .
زیاتر لە ۷۲ لە سەدی ئەم هاووڵاتییانە کە لەم ڕاپرسیەدا بەشداریان کردوە لە چارەسەری کێشەی کورد لە ڕێگەی دانوسانەوە پشتیوانیان کردوە.هەروەها بە پێی دەرەنجامی بڵاوی کراوەکان ، ڕێزی سەرۆک کۆماری ئێستا لە ٥۲ لە سەددا لە ساڵی ۲۰۱٤ دا دابەزیوە بۆ لە سەدا ۳٦ .
جگە لە زیاد بونی کێشەکان لەناوبەر یەکییەتی ئوروپاو و تورکیادا و هێرشی سەرزارەکی بەرپرسانی تورکیا بۆ ئوروپا ، زیاتر لە ٥٨ لە سەدی خەڵکی تورکیا خوازیاری ئەندام بونی تورکیا بە یەکییەتی ئوروپان .
پارتی دێمکراتیکی گەلان HDP پارت و نوێنەرانی کوردەکان ، لە دوایین هەڵبژاردنەکانی تورکیادا لە نوامبری ساڵی ڕابردوودا بە بەدەست هێنانی ۱۰.۷٥ لە سەدا لە کۆی گشتی دەنگەکان لە تورکیادا توانی ٥۹ کەس لە پاڵێوراوانی خۆی بنێرێتە پەرلەمانی تورکیا
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان