جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی٢٧٢٤، حوکمی لەسێدارەدانی سیرووس جەعفەری، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٧ ساڵ خەڵکی کرماشان، لە بێدەنگی میدیاکانی نزیک لە دەزگای قەزایی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت (لاکان) بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، جێبەجێ کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سیروس جەعفەری نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و لەلایەن دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *