سزای لەسێدارەدان بۆ گەنجێک لە شاری سنە دەرچوو
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەشتوە ڕۆژی ٥ی سەرماوەزی ساڵی ۹٥ ی هەتاوی سزای ئێعدام بۆ لاوێک کە تەمەنی ژێر ۱٨ ساڵە و توشی کوشتنی کەسێک بووە، بڕایەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئەیوب شەهبازی بێ ئەوەی دۆسیەکەی بچێتە دادگای پێداچونەوە سزای ئێعدامی لە لایەن دادگای سنەوە بۆ دەرچوە .
ئەیوب ئەسەدی لەدایک بووی ٨ی خەرمانانی ساڵی ۷۷ی هەتاوی کە لە پوشپەڕی ساڵی ۹۳ دا کەسێک دەکوژێت کە ئێستا بۆ بڕیاری کۆتایی دەرچونی سزا ، دۆسیەکەی هەناردەی دیوانی عالی ئێران کراوە .
شایانی باسە سزا ئێعدامی منداڵانی ژێر ۱٨ ساڵ لە ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ قەدەخە کراوەو زۆربەی وڵاتانی جیهان پابەندی خۆیان بۆ ئەو بڕیارە دەڕبریوە و واژۆ کردوە، ئێرانیش یەکێک لەو وڵاتانەیە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


