تاران؛ دەسبەسەری ڕەزا ڕەمەزانزادە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، ڕەزا ڕەمەزانزادە هاوڵاتی کورد و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، کە پێشووتر لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ تۆڕی نەیاران و بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە، سەرجەم بە ٢ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو، دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی تارانی گەورە(فشافوویە) ڕاگوازرا.

ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە، لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بە ساڵێک زیندانی و لە ڕەزبەری ئەمساڵیشەوە لەلایەن لقی ٢٨ی هەر ئەو دادگاوە بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ تۆڕی نەیاران بە ١٨مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.

ڕەزا ڕەمەزانزادە، چالاکی مەدەنی و سیاسیی، چەنددین جار بەبۆنەی میدیایی کردنی کێشەی زیندانیان لە زیندانەکانی وەکیلاوای مەشهەد و تارانی گەورە و هەروەها لە ڕاپەڕینی ٢٧١٩ی کوردی، ڕووبەڕووی دۆسیەی نوێ و دەسبەسەری درێژخایەن ببوویەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *