پارڵمانی نەمسا فرۆشتنی چەک و کەرەسەی نیزامی بە تورکیایی قەدەخە کرد

پارڵمانی نەمسا فرۆشتنی چەک و کەرەسەی نیزامی بە تورکیایی قەدەخە کرد
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پارڵمانی نەمسا لە ڕاگەیاندراوێک دا باس لە قەدەخەکردنی فرۆشتنی چەک و کەرەسەی نیزامی بە وڵاتی تورکیا دەکات.
بەپێی راگەیەنراوی پەرلەمانی نەمسا، پێشنیاری پڕۆژەیاساكە لەلایەن پەرلەمانتارانی شەش پارتی سیاسییەوە پێشكەش كراوە و بە تێكڕای دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند كراوە.
پێشنیاری پڕۆژەیاساكە داوای كردووە لەمیانی یاسای پێداویستی جەنگی و بازرگانی دەرەوە مۆڵەت نەدرێت بە رەوانەكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ ئەو وڵاتانەی جەنگیان لەناودایە یاخود ئەگەری ئەوە هەیە جەنگ تیایاندا هەڵبگیرسێت.
پارڵمانی ئەو وڵاتە ئەو بڕیارەی پەسەند کردوە و ئیتر حکومەتی ئەو وڵاتە دەبێ رەچاوی ئەو بڕیارە بکات و مافی فرۆشتنی چەکی بە حکومەتی تورکیا نیە.
نەمسا هۆکاری ئەو قەدەخە دەگەرنێتەوە بۆ ئەوە کە تورکیا ئەو چەکانی لە دژی خەڵکی سڤیل بەکار هێناوە و وەک نمونە باسی شاری سور لە باکوری کوردستان دەکات، کە بەدەیان خەڵکی سڤیل بەتەقەی راستەوخۆیی حکومەتی تورکیا گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێشێلکاری مافی مرۆڤ، کوشنی خەڵکی سڤیل و بۆمبارانی خەلکی مەدەنی لە باکوری کوردستان، هۆکاری قەدەحخەی فرۆشتنی چەک لەلایەن وڵاتی نەمسا بۆ تورکیان.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە تورکیا لە شەرێکی هەمەلایەنە دژی باکوری کوردستان لە یەک ساڵی ڕابردو بەسەدان خەڵکی سڤیل و زارۆکی کوشتوە و شارەکانی وەک شەرناخ، نەسیبین، جەزیرە و سوری بەتەواوی وێران کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان