پارلەمانی ئەوروپا، بڕیاری ڕاگرتنی گفتوگۆکانی ئەندامبوونی تورکیای لە یەکێتی ئەوروپا دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ لە بارەگای پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری سترسبۆرگی فەڕەنسا، پەرلەمانی ئەوروپا، دانیشتنێکی دیکەی بۆ بڕیاردان لەسەر ڕاگرتنی گفتوگۆکانی ئهندامهتی توركیا له یهكێتی ئهوروپا بەڕێوەبرد.
لە دانیشتنەکەدا، 479 پهرلهمانتار دەنگیان ڕاگرتنەکەدا بەشێوەیەکی کاتی تا ئەو کاتەی تورکیا سیاسەتەکانی سەرڕاست دەکاتەوە. جێی باس کردنە کە 37 پارلەمانتاریش له دژی وەستانەوە و 107 پارلەمانتاریش بێ لایهن بوون.
دەنگدانی ئەو ڕێژە زۆرەی پارلەمانتارانی بۆ ڕاگرتنی گفتوگۆکانی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، ئەوە دەردەخات، ئەوروپا جدیە لە ڕوبەڕوبونەوەی سیاسەتی شەرخوازی حکومەتی تورکیڵ و سنوردانانێک بۆیی. هاوکات ئەم بڕیارە شکستێکی گەورەی دیکەیە بۆ دەوڵەتی تورکیا و زیاتر لە ئاستی ئەوروپا و جیهاندا پەراوێزی دەخات.
جێی وەبیرهێنانەوە کە حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان، وێرایی شەر و کوشت و بڕی کوردان لە باکوری کوردستان، هاوکات دژی گەلی کورد لە ناوچەکانی تر هەنگاوی ناوە و بە پاڵپشتی کردن لە داعش و باقی گروپە تێرۆریستیەکان بۆتە هۆکاری وێرانکاری گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان